پێدانی نەوت بە هاوڵاتیان بە مەرجکراوە
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای کۆیە دەستپێبکات. هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتی پێ دەدرێت بە نرخی 31 هەزار دینار.
لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا "کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی"ـیان نییە، پێویستە بەپەلە سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ دەرھێنانی کارتەکانیان.
هۆشداریش دەدات کە هەر خێزانێک خاوەنی ئەو کارتە نەبێت، لەم قۆناغەی دابەشکردن بێبەش دەبێت و وەرگرتنی نەوتەکەیان دەکەوێتە قۆناغەکانی داهاتوو.
