Apora Logo

دووسایدی هەولێر گۆمەسپان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

دووسایدی  هەولێر گۆمەسپان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

16/1/2026

کۆتایی ئەم مانگە دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە


پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و 98%ی کارەکانی تەواو بووە؛ بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.


پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای "هێمن گرووپ"ـەوە بە درێژایی 38 کیلۆمەتر جێبەجێ کراوە. ڕێگاکە لە مۆنۆمێنتی کەسنەزانەوە دەست پێ دەکات و بە شێوازێکی مۆدێرن دەچێتەوە سەر ڕێگای هەولێر - کۆیە. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی، چوارڕیانی گۆمەسپانە کە بەبێ وەستان و ترافیک، ئاراستەکانی (هەولێر، کۆیە، گۆمەسپان و بەستۆرە) بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


کردنەوەی ئەم ڕێگایە کۆتایی بە مەترسییەکانی "ڕووداوە دڵ تەزێنەکان " دەهێنێت و جگە لە کورتکردنەوەی کات و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و بازرگانی ناوچەکە دەبێت.

;