Apora Logo

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە مان یونایتد کردووە بۆ کڕینی راشفۆرد

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش بە مان یونایتد کردووە بۆ کڕینی راشفۆرد

ئاپۆڕانیوز : بەشی وەرزش

16/1/2026

یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مان یونایتد کردووە بۆ کڕینی مارکوس راشفۆرد بە گرێبەستێکی هەمیشەیی، کە کۆی گشتی ئۆفەرەکە 22 ملیۆن یۆرۆیە و پێکهاتووە لە 18 ملیۆن یۆرۆ وەک بڕی جێگیر کە لە ماوەی سێ ساڵدا دەدرێت، لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت کە بەستراوەتەوە بە ژمارەی بەشدارییکردن و ئاستی تەکنیکی یاریزانەکە.


بەپێی میدیا بەریتانییەکان، مانچستەر یونایتد کە بەم ئۆفەرە سەرسام بووە، وادیارە بەم بڕە پارەیە رازی نییە و پێداگری دەکات لەسەر کاراکردنی مەرجی کڕینەوە کە بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەش بەپێی ئەو رێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی بە قەرزدانی راشفۆرد لە نێوان هەردوو یانەکەدا کرابوو.


بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا نییە چونکە یونایتد دەستبەرداری نرخاندنی دارایی خۆی بۆ یاریزانەکە نابێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا دانوستانەکان لە نێوان بەرشەلۆنە و مانچستەر یونایتد بەردەوام بن و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا درێژەی هەبێت.

;