Apora Logo

کاڵدیرۆن: کێشەی ریاڵ مەدرید یاریزانە نەک راهێنەر و پێرێزیش دەستوەردان لە بڕیارەکان دەکات

کاڵدیرۆن: کێشەی ریاڵ مەدرید یاریزانە نەک راهێنەر و پێرێزیش دەستوەردان لە بڕیارەکان دەکات

ئاپۆڕانیوز : بەشی وەرزش

16/1/2026

رامۆن کاڵدیرۆن سەرکۆی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2009، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستارس پێرفۆم وتی: یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کە بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دەکرا لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید بڕوات، ئەمەش دەکرا ڕێڕەوی چارەنووسی چابی ئەلۆنسۆ لە یانەکەدا بگۆڕێت.


دەیانتوانی یەکسان بن یان تەنانەت بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەستبهێن، ئاستی یانەکە خراپ نەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا، پێدەچێت بڕیاری دەرکردنەکە هی سەرۆک پێرێز بووبێت.


کاڵدیرۆن وتیشی: ڕیال مەدرید هیچ بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاستەقینە و پێکهاتەی ڕاوێژکاری وەرزشی یان تۆپی پێ نییە، بۆیە سەرۆک ئەو کەسەیە کە بڕیارەکان دەدات و بە ئارەزووی خۆی دەیانگۆڕێت.


دوپاتیشیکردەوە، کێشەی سەرەکی ریاڵ مەدرید زیاتر پەیوەندی بە یاریزانەکانەوە هەیە نەک بە ڕاهێنەر، هەروەها یانەکە پلانی گونجاوی نەبووە بۆ قۆناغی دوای کرووس و مۆدریچ.

;