تۆم باراک: کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سوریا
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە بارەی دۆخی سوریاوە باس لە هەوڵ و کارە بەردەوامەکانی ئەمریکا دەکات کە چۆن هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی، ١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "ئەمریکا لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا و بەردەوامە، بە درێژایی کاتژمێر کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە زیادبوونی ئاڵۆزیەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات".
