ئەو سیناتۆرەی کێیە بۆ دووم جار لە هەفتەیەک لەسەر ڕۆژئاوا هۆشداری دەدا؟
سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام، دۆستی نزیک و
هاوپەیمانی ترەمپ، بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەکدا حکومەتی سوریا و تورکیای لە هێرشکردنە سەر کوردەکان هۆشداریدا، کوردی بە هاوبەشە سەرەکیەکەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ناو برد.
گراهام ڕایگەیاند، "نە من و نە هیچ هاوکارێکم لە ئەنجومەنی پیران باوەڕمان بەوە نییە کە حکومەتی سوریا یان تورکیا جێگەی کورد بۆ ئێمە بگرێتەوە لە پاراستنی دیلەکانی داعش، ئەگەر سوریاییەکان یان تورکەکان وا بیربکەنەوە، ئەوا هەڵە دەکەن".
هەروەها هۆشداریشی داوە لەوەی ئەگەر هێرشەکانیان بەردەوام بێت، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی توندی ئەمریکی دەبنەوە.
