Apora Logo

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سوریاوە داوا دەکات سەرجەم لایەنەکان لەجیاتی پەنابردن بۆ چەک، ڕێگەی دیالۆگی سیاسی هەڵبژێرن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سوریاوە داوا دەکات سەرجەم لایەنەکان لەجیاتی پەنابردن بۆ چەک، ڕێگەی دیالۆگی سیاسی هەڵبژێرن

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

15/1/2026

واشنتن بە وردی چاودێریی گرژییەکانی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سوریاوە داوا دەکات سەرجەم لایەنەکان لەجیاتی پەنابردن بۆ چەک، ڕێگەی دیالۆگی سیاسی هەڵبژێرن و کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکەن.

تۆم بیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکە بەرەو ئاڵۆز و پشێوی نەبرێت و هاوکات ئاشکرای کرد کە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئاسانکاری و دروستکردنی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

سەبارەت بە پێشهاتە مەیدانییەکان، واشنتن نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی "ئەشرەفییە" و "شێخ مەقسود" و جەخت دەکاتەوە کە لەم دۆخە هەستیارەدا، تەنها چارەسەری سیاسی دەتوانێت سەقامگیری بگەڕێنێتەوە.


;