Apora Logo

مارک ساڤایا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپدا، هیچکات لەوە بەهێزتر نەبوە کە ئەمڕۆ هەیە

مارک ساڤایا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپدا، هیچکات لەوە بەهێزتر نەبوە کە ئەمڕۆ هەیە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

15/1/2026

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپدا، هیچکات لەوە بەهێزتر نەبوە کە ئەمڕۆ هەیە.

مارک ساڤایا له‌دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، رایگه‌یاند، "پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک دۆناڵد تره‌مپدا، هیچکات لەوە بەهێزتر نەبوە کە ئەمڕۆ هەیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ڕێککەوتین لەسەر ئەنجامدانی پێداچونەوەیەکی گشتگیر بەتۆمارە گومانلێکراوەکانی پارەدان و مامەڵە داراییەکان کە دامەزراوەو کۆمپانیاو کەسانی عێراق بەشدارن کە پەیوەندییان بەقاچاغچێتی و سپیکردنەوەی پارەو گرێبەست و پڕۆژە داراییە ساختەکانەوە هەیە".

مارک ساڤایا پێشتر جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی واشنتن لە بونی هەر گروپێکی چەکدار کرده‌وه‌ کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق کاردەکەن، له‌نێویاندا گروپه‌كانی نزیك له‌ ئێران.

لایخۆیەوە حکومەتی عێراق پێشوازی لە لێدوانەکانی نێردەی ترەمپ کرد و ڕایگەیاند، ئه‌و وتانه‌ "دەرخەری تێگەیشتنێکی دروستە" سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەل و حکومەتی عێراق.

پرسی "كۆكردنه‌وه‌ی چەک له‌ده‌ستی دەوڵەت" یەکێکە لە کێشە هەرە هەستیارەکانی نێوان بەغدا و واشنتن، بەو پێیەی ئەمریکا پێیوایە کە کاریگەری گروپە لایەنگرەکانی تاران هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق و پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق، هاوکات بەشێک لە هێزە عێراقییەکان  بونی ئەمریکا بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی دەزانن.




;