Apora Logo

شاندی ئامەد سپۆر بۆچی هاتۆتە هەرێمی کوردستان؟

شاندی ئامەد سپۆر بۆچی هاتۆتە هەرێمی کوردستان؟

ئاپۆڕا وەرزش

14/1/2026


 

زانیاری نەبیستراو لە ئاپۆڕا وەرزش بزانە

 


دوو ڕۆژە شاندێکی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر بەسەردانێک لە هەڕێمی کوردستانن و چەندین دیداریان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردنەی حزبەکانی کوردستان ئەنجامداوە. بە پێی زانیاریە تایبەتەکانی ئاپۆڕا وەرزش مەبەستی هاتنی ئەو شاندەی ئامەد سپۆر بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستهێنانی پشتیوانی ماددی و مەعنەویە بۆ یانەکەیان.

شایانی باسە، شاندی ئامەد سپۆر پیکهاتووە لە ناهیت ئێرن سەرۆکی یانەکە شاندێکی هاوڕێی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەتەوە.

 

 

ئامەدسپۆر کە تاکە نوێنەری ئامەدی باکووری کوردستانە، لە پلەی یەکەمی خولی تورکیا یاری دەکات و ئەمساڵ لە کۆی 19 یاریی گەڕی یەکەمی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، توانیویەتی 12یان بباتەوە. هەروەها لە 3 یاریدا یەکسان بووە و 4 یاریشی دۆڕاندووە. بەمجۆرە 39 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە.

 



;