Apora Logo

حکومەتی هەرێم داوای 7 مووچە لە بەغدا دەکات و چارەنووسی ڕێککەوتنی نەوتیش ئاشکرا دەکات

حکومەتی هەرێم داوای 7 مووچە لە بەغدا دەکات و چارەنووسی ڕێککەوتنی نەوتیش ئاشکرا دەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

14/1/2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین هەڵوێستیدا ڕایگەیاند، کە لە گفتوگۆکانی داهاتوودا لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق، پرسی 7 مووچەی خەرجنەکراوی سێ ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتە کارە لەپێشینەکانی و جەخت دەکاتەوە کە دەستبەرداری ئەو شایستە داراییانە نابن.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بەپێی داتاکانی سەرژمێری، پشکی هەرێم دەبێت 14٪ بێت، بەڵام ئەوەی تائێستا بەغدا ناردوویەتی زۆر کەمتر بووە لەو مافە دەستوورییەی کە شایستەی هەرێمە.


ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم چیتر تەنها باس لە مووچە ناکات، بەڵکو داوای تەواوی پشکی هەرێم لە بودجە دەکەن وەک مافێکی یاسایی.


لەبارەی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغداش وتەبێژی حکومەت ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی درێژببێتەوە، مەگەر یەکێک لە لایەنەکان تێبینییەکی نوێی هەبێت.


ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجەی ساڵی 2026 بچێتە بەغدا.

;