Apora Logo

ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی 2026 ئەنجام دەدات؛ مووچە و بودجە و نەوت لە کارنامەکەدایە

ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی 2026 ئەنجام دەدات؛ مووچە و بودجە و نەوت لە کارنامەکەدایە

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

14/1/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدات. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە تەرخانکراون بۆ پرسی مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ساڵی ڕابردوو و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی 2026ی عێراق.


​لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی نەوت دەکرێت، بەتایبەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکانی "ڕێککەوتنی سێ قۆڵی" بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2026 و خستنەڕووی داتاكانی تایبەت بە بڕی هەناردە و داهاتە گەڕاوەکان بۆ گەنجینەی فیدراڵی.


​هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، کۆی دۆخی دارایی ساڵی 2025 بخرێتەڕوو، و ستراتیژیی حکومەت بۆ ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و دارایی و زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 تاوتوێ بکرێت.

;