Apora Logo

تونجەر باکرهان : هەركەس بۆ غەزە بگری و بۆ حەلەب چەپڵە لێبدات دوژمنە

تونجەر باکرهان : هەركەس بۆ غەزە بگری و بۆ حەلەب چەپڵە لێبدات دوژمنە

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

13/1/2026

تونجەر باكرهان سەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند، لە حەلەب هەوڵی دوبارەكردنەوەی هەڵەبجەیەكی نوێ دراو هەركەسێك بۆ غەزە بگری و بۆ حەلەب چەپڵە لێبدات دوژمنێكی سەرسەختە. 

 لەكۆبونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمانی توركیا باكرهان وتی: ماوەی 10 رۆژە هەموان چاویان لەسەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەیە، لە كاتێكدا جیهان باسی لە ڤەنزوێلاو كاریبی دەكرد لە تەنیشتمانەوە لە حەلەب پرۆڤەی كۆمەڵكوژییەكی بێدەنگ ئەنجام دراو حكومەتی شام و چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ تەواوكردنی ئەو كارەی داعش نیوەچڵی كردبو كەوتنەوە جموجوڵ، ئەوەی بەرامبەر بەو ژنە شەڕڤانەی لە حەلەب لە باڵەخانەیەكەوە فڕێدرایە خوارەوە بێدەنگ بو روی رۆژ نابینێت.

;