ئاشکرایە بە درێژایی ڕوباری فورات بۆتە سەنگەرێکی بەهێز بۆ هێزەکانی هەسەدە
ئایا هەسەدە لە دێرحافر خازوقێکە لە پاشەڵی هێزەکانی جۆلانی و چەتەکانی ئەردۆگان دەکێشێتەوە ؟
ماوەی پێشوو و دوای کوژرانی دوو سەربازە ئەمەریکیەکە لە یەکێ لە سەر پردەکانی دێرزور ماوەی چەند کاتژمێرێک هێزێکی هاوبەشی ئەمەریکیەکان و هەسەدە لە بەری ڕۆژهەڵاتی پردەکە چاوەڕێیان دەکرد بپەڕنەوە بۆ ناوچەی تەدمور .
میدیاکانی دیمەشق بە شانازیەوە ڕاستەوخۆ ئەو گیر خواردنەی هێزەکانی ئەمەریکایان بڵاودەکردەوە
لە دواییدا ئەمەریکیەکان کشانەوە
هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە چەتەکانی وەزارەتی بەرگری لە دێرزور دەیان ویست بە ئەو هێزە بڵێن : ئێمە ڕێ نادەین لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە بگەنە بنکەی سەربازی تەدمور ، دەبێ ئێمە پاسەوانیتان بکەین .
دوای دوو ڕۆژ ئەمەریکیەکان بە پاڵپشتی هێزەکانی هەسەدە گەڕانەوە سەر هەمان پردی ڕوبارەکە و پەڕینەوە و گەیشتنە بنکە سەربازیەکە .
هیوادارم کە تێبگەن بۆ ڕێگری کرا و بۆ دوای دوو ڕۆژ پەڕینەوە و کەس ڕێگری لێنەکردن
ئێستا هێزەکانی هەسەدە لە دوو شوێن لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات هێزیان لە سەر زەوی هەیە و هەر دوو ناوچەکەش گرنگی خۆیان هەیە
یەکەم خواروی شاری ڕەققە و ڕووەو بادیەی شام کە کێڵگەیەکی نەوت و غازی لێیە هەتا دەگاتە بەنداوی گەورەی سەورە
دووەم ناوچەی تەلحافر و ناوچەی مەسکەنەیە کە بنکەی ئاسمانی سەربازی جیڕاحی لێە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە دایە .
دێر حافریش تەنها ۹ کیلۆمەتر لە بنکەی سەربازی کوێرس دوورە و ٤٠ کیلۆمەتر لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری حەلەب و ٥۲ کیلۆمەتری ناو سەنتەری شاری حەلەب دوورە
لە خواروی تەلحافریشەوە گۆمێکی گەورەی ئاو هەیە کە ئاو دابین دەکات بۆ شاری حەڵەب
لە سنوری تورکیاش بە تایبەتی لە نێوان هەر دوو شارۆچکەی گرێسپی و سەرێ کانی لە ساڵەکانی پێشو سوپای تورکیابە قوڵایی ۲٠ بۆ ۳٠ کیلۆمەترێ ئەو ناوچەیەی داگیر کردوە و زاڵە بە سەر ڕێگای ستراتیجی نێوان حەسەکە و شاری کۆبانی و لە ڕێی هێزەکانی ئەمەریکا و هەسەدەوە پارێزگاری لێدەکرێ ، و تەنها لە ڕێی تورکیاوە چەکدارەکانی جۆلانی دەتوانن لەو ناوچانە جوڵە بکەن ، و لە ئێستادا تەنها جاشەکانی ئەردۆگانی تێدایە بە پاڵپشتی سوپای تورکیا
ئەو ناوچەیەی تەلحافر وەکو قازوخێک وایە لە ناو لاشەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی شەڕع و بنەوەی قازوخەکە ناوچەیەکی باریک و لاوازە و هەموو کاتێ ترسی ئەوە هەیە کە هێزەکانی شەڕع بتوانن ڕێ لە قازوخەکە بگرن و دێر حافر پشتاو بکەن
بەڵام بە هۆی فراوانی ناوچەی خواروی ڕەققە و بیابانێکی ڕووتەڵەیە و ئەو ترسە کەمترە
ئێستا شەڕ و پێکدادان لە خواروی بەنداوی تشرینەوە بۆ سەر ڕێگای دێرحافر درێژەی هەیە و هێزەکانی هەسەدە دەیانەوێ ئەو ترسە لە گۆڕ نێن و ناوچەی دێر حافر بەهێز بکەن بۆ ئەوەی لە دەستیان دەر نەچێ
، چونکە ڕێگاکە گرنگە لە لایەک ڕووەو شاری حەلەبە و بەردە بازێکیشە بۆ شاری حەما و حەمس و ناوچەکانی عەلەوی نشینەکان
لە چەند ڕۆژی پەلاماری هەر دوو گەڕەکە کورد نشینەکەی شاری حەلەب بە ئاشکرا بینیمان هێزەکانی ئەمەریکا تا ڕوباری فورات لە ڕەققە هاتن و خۆیان نەگەیاندە دێر حافر کە ۲٠ بۆ ۳٠ کیلۆمەترێک دورە ، دەبێ هێزەکانی هەسەدە ئەو جوڵەیەی ئەمەریکیەکان بە هەند وەربگرن و خۆیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات قایم تر بکەن و وا لە هێزەکانی ئەمەریکا بکەن کە زیاتر تێکەڵاویان ببن و بنکە و ژوری ئۆپەراسیۆنی زیاتر بە درێژایی ڕوبارەکە دروست بکەن و لە سەرەوەش گەرنتی وەربگرن کە بە هیچ شێوەیەک سوپای تورکیا جموجۆڵی سەربازی و گێرە شێوێنی و
پەلاماردان ئەنجام نەدا
دور نیە ئەردۆگان نەشوەی خوێن ڕێشتنی کوردان لە کەللەی سەری نەدابێ و ڕۆژئاڤای کوردوستان و هێزە شەڕڤانەکانی هەسەدە بە دەردی هەر دوو گەڕەکە کوردیەکەی حەڵەب نەبات .
دوو ڕۆژیشە دەیانەوێ لە بەرەی دێرحافر پشێوی بنێنەوە و شەڕێکی خوێناوی ئەنجام بدەن ،
هیوادارم هەسەدە ئەو دەست پێشخەریە بکات و بە بێ خوێن ڕشتن ئەو قازوخە دەربکات و ناوچەی دێر حافر بەجێبهێڵێ و ئەو بیانوەش ببڕێ و ترسی شەڕ و ماڵوێرانی لە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات کەم بکاتەوە

