Apora Logo

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەخنە لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی دەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  ڕەخنە لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی دەگرێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

13/1/2026

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە توندی ڕەخنەی لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و ڕایگەیاند کە سەروەری تاران لە نێو گەلەکەیدا شەرعیەتی خۆی لە دەست داوە و بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بەرامبەر بە هاووڵاتیانی خۆی پێشێلکاریی جدی مافی مرۆڤی ئەنجام داوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  ڕایگەیاند ڕێژم ئینتەرنێتی بڕیوە و مافی پەیوەندیی هاووڵاتیانی سنووردار کردووە. لە درێژەدا ڕایگەیاند کە حاکمەکانی ئێران لە گەلی خۆیان دەترسن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەوڵەکانی بەرلینیشی بۆ فراوانکردنی گەمارۆکانی سەر کاربەدەستانی ئێرانیش ڕاگەیاند و وتی: ئەڵمانیا چاوی لەوەیە ئەو کەسانە لە چوارچێوەی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپادا بگرێتەوە.

دوابەدوای دیدارەکەی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن، جەختی لەسەر پێویستیی وەستانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ گەلی ئێران کردەوە و ڕایگەیاند، هەردوولا لەسەر گرنگیی هەنگاوی هاوئاهەنگ هاوڕان و کار بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە گروپی حەوتەوە دەکەن.


;