فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا داوا له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات، ناوچه‌كانی دێرحافر و قه‌ناس و بابیری و مه‌سكه‌نه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بكشێنه‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ش وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی دیاریده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێش‌و، له‌م ناوچه‌یه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خاڵی هه‌ڵدانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه خۆكوژه‌كانی ئێران كه بۆردومانی حه‌له‌بیان كردوه، كارده‌كات،
به‌وته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا، دێر حافر، قه‌ناس، بابیری و مه‌سكه‌نه به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی داخراو داده‌نرێن و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، له پێگه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و ناوچانه دوربكه‌ونه‌وه.
