بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری رێكارەكانی ناردنی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن كۆتاییهاتوون و بەم نزیكانە پارەكە دابەشدەكرێت.
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكیدا راگەیاندووە، كۆمسیۆن نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە و داتا و زانیاریی سەرجەم كارمەندانی ناردووە، هەروەها لە نووسراوەكەشدا بڕە پاداشتەكانی تیادا جێگیركراوە و داوای ناردنی پارەكەی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە زۆرینەی هەڵبژاردنەكاندا ناردنی پارەكە چەند مانگێكی پێچووە و ئەوەش ئاساییە. بەوتەی بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆن، بەشی زۆری رێكارەكان كۆتاییهاتوون و بەم نزیكانە پارەكە دابەشدەكرێت.
