کەجەکە بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک سەبارەت بە هێرش بۆ سەر حەلەب گرت و ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکان بۆ سەر حەلەب شكاندنی ئاگربەست بوو، پێویستە هەنگاو و کردارە تێکدەرەکان لە پڕۆسەکە دووربخرێنەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دوو گەڕەکە کوردنیشینەکانی حەلەب و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە پڕۆسەکەدا ڕاگەیاندراوێکی گرنگی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، ئامانجی هێرشەکانی سەر حەلەب لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە و ئەم هێرشانە بۆ شکاندنی پرۆسەی ئاگربەست بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر دوورکەوتنەوە لەو ڕێباز و سیاسەتانە کراوەتەوە کە پرۆسەکە تێکدەدەن و کەجەکە دەڵێت: بەبێ دوودڵی و بە بوێرییەوە بەرپرسیارێتی خۆمان لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا جێبەجێکردووە؛ داوا لە حکومەت و بەرپرسانی دەوڵەتیی ئاکەپە و مەهەپە دەکەین کە هەنگاوی پێویست بنێن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. پێویستە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیک تێکۆشانیان بەهێزتر بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک کە پرۆسەکە لەناودەبات ڕاوەستێندرێت.
