Apora Logo

بۆچی هەسەدە دەستێوەردانی لە شەڕەکەی حەلەب نەکرد؟

بۆچی هەسەدە دەستێوەردانی لە شەڕەکەی حەلەب نەکرد؟

ئاپۆڕا نیوز -هەواڵ

12/1/2026

بۆچی هەسەدە دەستوەردانی لە شەرەکەی حەلەب نەکرد؟

ئایا هێرشەکەی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە پیلانگێریەک بوو لە دژی هەسەدە؟


ئاژانسی رۆژئاڤا نێتۆرک راپۆرتێکی لەسەر هێرشی چەند رۆژی ڕابردووی هێزەکانی ئەحمەدی شەرع بۆ سەر هەردوو گەرەکە کوردنشینیەکە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بڵاوکردۆتەوە.


لە راپۆرتەکەداهاتووە ئازارەکە ڕاستەقینەیە دانیشتوانی کورد بە تایبەت ئەوانەی لە شاری عەفرین ئاوارە بوون، جارێکی دیکە لە حەلەب لێیاندرا. شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بوونە سیمبولی ئاوارەبوونی سێیەم. 

زۆرێک هەست بە خیانەت دەکەن، ئەو توڕەییەش شتێکی ئاساییە.


ئاژانسەکە دەڵێت؛ ئەوەی ڕویدا دەرئەنجامی لێکتێگەیشتنێکی تورکیاو ئەمریکا بوو، حەلەب وەک ناوچەی کایەی تورکیا مامەڵەی لەگەڵ کرا،و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتیش فورات وەک خاکی هەسەدە پێناسە کران.


دەوترێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و تۆم باراک، فشاریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی دەستوەردان لە حەلەب نەکەن و شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بۆ حکومەتەکەی شەرع جێبهێڵن.


بەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی رۆژئاڤا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەبی ئاگادار کردۆتەوە کەوا واشنتۆن دژی دەستوەردانی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لە حەلەب. ئاسایش ڕەتیکردەوە هێزەکانیان لە شێخ مەقسود بکشێنەوە مانەوەیان هەڵبژارد. ئەوان نەڕۆیشتن. بەرەنگاربوونەوەیان هەڵبژارد.


هەسەدەڕووبەڕووی هەڵبژرادنێکی بێڕەحمانە بووەوە:


• دەستوەردان بکەن و هەموو ئەو شتانە بخەنە مەترسییەوە کە لە شوێنێکی تر دەستەبەریان کردبوو

• یان شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بکەنە قوربانی بۆ پاراستنی پڕۆژە فراوانترەکە

;