بریندارەکانی حەلەب بۆ دهۆک دەگوازرێنەوە
12 ئامبوڵانس بەڕێ کەوتوون بەرەو دەروازەی پێشخاپوور ، بە مەبەستی گواستنەوەی بریندارانی هەردوو گەڕەکی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە)ی شاری حەلەب بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پێوویستیان پێ دەدرێت، ئەوەی لە بواری تەندرووستی هەبێت پێشکەشیان دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی پێنج ڕۆژ بوو سووپای سووریا هێرش و بۆردوومانێکی چڕی کردۆتە سەر ئەو دوو گەڕەکە، کە بەو هۆیەشەوە چەندان هاوڵاتی شەهیدوو بریندار بوون ، بەشێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە پێوویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
