Apora Logo

ناسنامەی ٸەو کچە شەڕڤانە ئاشکرابوو کە لەباڵەخانەیەکی بەرزەوە فڕێدرایە خوارەوە

ناسنامەی ٸەو کچە شەڕڤانە ئاشکرابوو کە لەباڵەخانەیەکی بەرزەوە فڕێدرایە خوارەوە

ئاپۆڕا نیوز_هەواڵ

12/1/2026

ناسنامەی ئەو كچە شەڕڤانە ٸاشکرابوو  

کە لەباڵەخانەیەکی بەرزەوە فڕێدرایە خوارەوە


ئەو كچە شەڕڤانەی حەلەب كە سووكایەتی بە تەرمەكەی كرا و لە باڵەخانەیەكی بەرزەوە فڕێ درایە خوارەوە، پێش مردنی كارێكی کەم وێنەی كردووە و ناسنامەكەی ئاشكرا كرا.



میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایان كردووە، ناوی كچە شەڕڤانەكە (دەنیز)ـە و قەناسبەدەست بووە، دوای ئەوەی رووبەڕووی هێزێكی زۆری نزیك لە حكوومەتی دیمەشق بووەتەوە، بە قەناسەكەی دەستی نزیكەی 20 چەكداری كوشتووە.



ئاماژەیان بەوەش كردووە، دوای ئەوەی فیشەك لە قەناسەكەیدا نامێنێت، چەكێكی جۆری (كڵاشینكۆڤ) بەكار دەهێنێت و بەو چەكەش چەند چەكدارێكی تر دەكوژێت، تا ئەو كاتەی یەك فیشەك لە چەكەكەیدا دەمێنێت و هێزەكان گەمارۆی دەدەن، لە كۆتاییدا بەو فیشەكە كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.



پاش ئەم رووداوانە، هێزەكانی نزیك لە حكوومەتی دیمەشق، سووكایەتی بە تەرمی ئەو كچە شەڕڤانە دەكەن و لە باڵەخانەیەكی بەرزەوە، فڕێی دەدەنە خوارەوە و ڤیدیۆی تۆمار دەكەن، ڤیدیۆكە دەنگدانەوەیەكی ناڕەزایی گەورەی لە سۆشیال میدیای جیهانیی لێ كەوتەوە.



بەو ڤیدیۆیەش فشارێكی زۆری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر حكوومەتی چەتەكانی جۆلانی دروست كردووە و نازانن چۆن پەردەپۆشی بكەن.

;