Apora Logo

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

12/1/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاگادارییەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران کە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە.


​بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و سەنتەری پارێزگای سلێمانی، تەمومژ تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و پاشان ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە، ​هەروەها سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.


​پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 بۆ 4 پلە ڕوو لە دابەزین بکەن.


​​کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم ناسەقامگیرییەی کەشوهەوا تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەشەوە داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی تەم و بەفری لێیە، وریاتر بن.

;