Apora Logo

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی : دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی : دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە جددی تاوتوێی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات .

11/1/2026

نیویۆرك تایمز لە زاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكاوە ئاشكرایكردوە ، چەند بژاردەیەك خراوەتە بەردەم ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و ئەویش بە جددی تاوتوێی پێدانی رەزامەندی لەسەر هێرشەكە دەكات ، بەڵام تا ئێستا بریاری كۆتایی نەداوە.

هەروەها ئاشكرایانكردوە لە نێو بژاردەكاندا، هێرشكردنە سەر چەند ئامانجێك هەن لە تاران كە سەربازیی نین . 

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لێپرسراوە ئەمریكییەكان درك بەوە دەكەن كە دەكرێت هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت و هۆكار بێت بۆ ئەوەی سەرباز و دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان لە ناوچەكەدا بكرێنە ئامانج .

;