ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، ئەرکی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە چاودێری دۆخەکە بکەن، هەروەها ئەوەی بەسەر گەلەکەماندا هات بەبێ سزا تێناپەڕێت.
ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەوەی بەرامبەر ئەو دوو گەڕەکەی حەلەب کرا ئامانجەکەی تەنیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیە بوو، بۆیە حکومەتی سوریا لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵیدا لە رێگەی ئەنجامدانی کۆمـ.ـەڵکوژی و کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان، دەست بەسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەدا بگرێت.
باسی لەوەشکردووە، “ئەو کۆمـ.ـەڵکوژی و دەسـ.ـتدرێژییەی بەرامبەر گەل و شەهیدانـ.ـمان کرا بەبێ سزا تێناپەڕێت، ئەم برینە لەسەر دڵمان تا ئەوکاتە دەمێنێتەوە کە بکەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن، هەروەها هەر دەوڵەت و دەسەڵاتێک کە بیەوێت لە رێگەی هێزەوە خواستەکانی بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت، گرنگ نییە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندە پشتگیریی دەکەن، بێگومان شەرعییەت لەدەستدەدات
