Apora Logo

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و شەختە دروست دەبێت

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و شەختە دروست دەبێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و بە هۆیەوە شەختە دروست دەبێت

11/1/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەوردا دەگۆڕێت و درەنگانی شەویش شەپۆلێکی نمە بارانی پچڕ پچڕ ناوچە جیاکان دەگرێتەوە.

ئاماژەشیدا بەوەی لە کاتەکانی بەیانی زوو، نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان دەگاتە ژێر سفری سیلیزی و شەختە دروست دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

پیرمام :11 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی

دهۆک :12 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی


;