Apora Logo

چالاکوانانی بواری جینۆساید لەسەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود هاتنە دەنگ

چالاکوانانی بواری جینۆساید لەسەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود هاتنە دەنگ

ئاپۆڕا نیووز-هەواڵ

10/1/2026

ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بەمەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب


ئێمەی رێكخراوەكانی بواری جینۆساید و نووسەران و چالاكوانانی بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەكان، بەوپەڕی دڵگرانییەوە دەڕوانینە ئەو بارودۆخەی لە سوریا هاتۆتە پێش، لە ململانێی چەكداری و بە ئامانج گرتنی پێكهاتەكان و خەڵكی مەدەنی لەلایەن سوپای حكومەتی كاتی سوریا.

پێدراوە مەیدانییەكان لە رووداوەكانی چەند رۆژی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەریدەخەن دۆخەكە بە ئاڕاستەی دروستبوونی مەترسی و دڵەڕاوكێی ڕاستەقینەیە، لە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی قەدەغە و نەهێشتنی مەترسییەكانی كۆمەڵكوژیی.

بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و گەڕەك و شوێنی نیشتەجێ بوون و جێگا خزمەتگوزارییە مرۆییەكان(نەخۆشخانەكان) و پەلاماردانی هەڕەمەكی پێشێلكاریەكی ئاشكرای ڕێكەوتنامەی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ و پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی ساڵی١٩٤٨ ی نەتەوە یەكگرتوەكانە.

دەربەدەركردن و هەڵكەندنی خەڵكی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و دوورخستنەوەیان لە جێی خۆیان بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی تری سیاسی بەتاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.

لە دۆخێكی وادا كە حكومەتی كاتی سوریا تەرەفە و گروپەكانی سەر بەحكومەت هەڕەشەی ڕاستەوخۆن، پێویست دەكات لایەنی سێیەم كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بەخێرایی بچێتە مەیدانەكە و داواكارین بە زووترین كات ئەو مەترسیانە بڕەوێننەوە، سەرەتا بە ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر خەڵك و دواتر ڕێوشوێنی پارێزگاری ئەنجام بدرێت بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیدارەكانی ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی و لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو پێشێلكارییانە بكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانیان لە سزای یاسایی دەربازیان نەبێت.

ئەوەی ڕوودەدات زەنگی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەیە و ، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكی یاسایی و ئەخلاقی و مرۆیی و ئەركداری دەكات بۆ ئەوەی رێگری لە تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بكات.

گەلی كورد لە سوریا ساڵانێكی زۆرە هەڕەشەی مەترسیداریان لەسەرە، چ پێشتر لەلایەن ڕرژێمی بەعس و دواتریش لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانی وەك داعش و بەرەی نوسرە و ئێستاش بەهۆی ناكۆكیەوە حكومەتی كاتی سوریا دەیەوێت بە شەڕ و كوشتن ناكۆكیەكان چارەسەر بكات, ئەم كردەوەیەش پێچەوانەی بنەمای بەڕێوەبردنی یاسایی و عورفی نێودەوڵەتییە.

بەداخەوە چەند میدیایەكی عەرەبی گوتاری كەراهیەت و دوژمنكارانە و هاندان بۆ تاوان پەخش دەكەن، ئەمەش لەلایەكی ترەوە مەترسیەكانی ئەنجامدانی تاوان زیاتر دەكەن.

داواكارین بە خێرایی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی جیهانی ئیسلامی بێنە سەرخەت بۆ راوەستاندنی هەڕەشەكانی حكومەتی كاتی سوریا بۆ سەر هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیەكانی سوریا، دەتوانرێت ناكۆكی و كێشە و ململانێكان بە گرتنەبەری ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ و بە بەشداری پێكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی ووڵات و سەقامگیری دیموكراسی و .... چارەسەر بكرێت، نەك بژاردەی شەڕ و هەوڵی سڕینەوە و ئەنجامدانی تاوانە نێودەوڵەتییەكان.

ناوەكان:-

1- سالار مەحمود  نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانیكوردستان.

2- جبار احمد شمس الدین توێژەر لەبواری جینۆساید

3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

4- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

5- قاسم كازم چالاكوانی بواری جینۆساید

6- بەختیار هەڵەبجەیی هونەرمەند

7- بەختیار مستەفا چالاكوان و رۆژنامەنوس

8- بەختیار ڕەئوف كوڕە ئەنفال و چالاك وانی جینۆساید

9- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی

10- دیاری نامیق زەنگەنە: نوسەرو توێژەر (كوڕی ئەنفالكراو)

11- حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید

12-ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان

13-نەسرینی مەلا حەكیم نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید

14-شێرزاد خورشید كەس وكاری ئەنفال

15-گەردە مامە حەمە چالاكوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید

16-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆسایدوكەسوكاری قوربانیان

17- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان

18-حمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شهید چالاكوانی بواری جینۆساید

19-ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان وجینۆساید كراوان

20-پارێزە ر /ایاد اسماعیل كاكە یی سە رۆكی لقی هە ولێر - ساندیكای پارێزە رانی كوردستان

21-شاخەوان قادر  شۆڕش  توێژەر لە بواری جینۆساید

22-نازدار ئە سعە د چالاكوان وكەس وكاری جینوسایدكراوان

23-گۆڤاری تۆبزاوە

24- رۆژنامەی نگرە سەلمان

25-عەبدالعەزیز موحسن بارزانی كەسوكارێن جینۆسایدكرێن

26-پەرژین جەعفەر رۆستەم  مامۆستای زانكۆ و خوشكی شەهید و ئەنفل

27-د.شۆرش حاجی توێژەر لە بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق

28-ئەنوەر عومەر سەعید شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

29- لەتیف فاتیح فەرەج توێژەر لە بواری جینۆساید

30- هیوا سەید سەلیم كوڕە شەهید و چالاكوانی جینۆساید

31-فوئاد عوسمان رۆژنامەنوس و چالاكوانی جینۆساید

32-رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان.

33- فارس حوسێن مەیاس  چالاكی بواری جینۆساید

34-دلێر كەریم محەمەد نوسەری بواری جینۆساید

35-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

36-بایەزید كەریم چالاكوانی جینۆساید و برای شەهید

37- كۆچەر رەشاد كوڕی شەهید و سكرتێری رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

38_ حسێن عەزیز رۆژنامەنووس

39_ رەشید عەلی سەعید،لە یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان

40_ بەیان عەسكەری نوسەری بواری جینۆساید شایەتحاڵی كیمیاباران.

41-ئارام نوری یارە كوری شەهید ، شارەزا و ئێسك ناس لەپرسی گۆرەبەكۆمەڵەكان

42-هێمن حەسیب  نوسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید

43-زەیتۆ ئیسماعیل چالاكوان و كەسوكاری شەهید

44-فەرهاد خالد مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری جینۆساید

45-محمدنوری زۆراب ، نوسەر،ئەندامی یەكێتی نوسەرانی جینۆساید

46-پشتیوان محمود قادر، توێژەر لەبواری جینۆساید.

47-مەلاشاخی نووسەر لەبواری جینۆساید

48- ڕێكخراوی كۆژان بۆ داكۆكی لە پرسی ئەنفال

49- پشتیوان سدیق حمد/ دەربازبووی ئەنفال و چالاكوانی بواری تاوانی ئەنفال/ سەرۆكی ڕێكخراوی كۆژان بۆ پرسی ئەنفال

50- ۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال

51- هاوڕێ پێشڕەو پ.م دێرین و كەسوكاری ئەنفال و چالاكوانی بواری جینۆساید

52-سیروان مستەفا چالاكوانی مەدەنی

53-سالار حمحەمەد ئەمین حەمەد پاریچزەرو چاودێری سیاسی

54-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید

25- علی دەروێش چالاکوانی بواری جینۆساید.

;