Apora Logo

ڕووبکەنە نەخۆشخانەی خالید فەجر لە دەوری بریندارەکان کۆببنەوە

ڕووبکەنە نەخۆشخانەی خالید فەجر لە دەوری بریندارەکان کۆببنەوە

ٸاپۆڕا نیوز-هەواڵ

10/1/2026

ڕووبکەنە نەخۆشخانەی خالید فەجر لەدەوری بریندارەکان کۆببنەوە



لە بانگەوازێكی بەپەلەدا، ئەنجوومەنی دانیشتووانی گەڕەكی شێخ مەقسوود لە حەلەب، داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گەڕەكەكە دەكات بێنە سەر شەقامەكان و ڕوو بكەنە نەخۆشخانەی خالید فەجر.



ئەمڕۆ شەموو 10ی كانوونی یەكەم، هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی گەڕەكەكە و بۆردمانكردنی بەردەوام لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی حكوومەتی كاتی سووریا، ئەنجوومەنی گەڕەكی شێخ مەقسوود لە بانگەوازێكدا داوا لە هەموو توێژەكانی كۆمەڵگە كردووە بە شێوەیەكی جەماوەری چالاك بن و بەرەو نەخۆشخانەی خالید فەجر بەڕێ بكەون.



باسیان لەوە كردووە، ئامانجی سەرەكی ئەم جوڵە جەماوەرییە، وەستانەوەیە لەگەڵ بریندارانی مەدەنی و بەهێزكردنی گیانی پێكەوەییە لە بەرانبەر ئەو دۆخە نائاساییەی كە ڕووبەڕووی گەڕەكەكە بووەتەوە.



جێی ئاماژەیە كە نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەكی شێخ مەقسوود، ڕووبەڕووی بۆردمانێكی سەخت بووەتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی كە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەن، بەهۆی هێرشەكانەوە بریندار بوون و لەو ناوەندە تەندروستییە چارەسەر وەردەگرن.

;