تۆڕی ٸێکس ٸاڵای ٸێرانی گۆڕی بۆ سەردەمی شا
تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای ٸێکس کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، ٸاڵای ٸێرانی لە پلاتفۆرمەکانی گۆڕی و ٸاماژەی شێر و خۆرێکی لە ناوەڕاستی ٸاڵاکەدا زیاد کرد.
بەڕێوبەری بەرهەمهێنان ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X نیکتا بییەر پێشتر ڕایگەیاندبوو: کە ٸیمۆجی ٸاڵای ٸێستای ٸێران دەگۆڕینەوە سەر شێوازە کۆنەکەی پێشتر.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئاڵای ئێران تا ساڵی 1979 شێرو خۆرێکی لە ناوەڕاستەکەیدا هەبوو و دواتر گۆڕابوو، بەڵام لە ٸێستادا گەڕاوەتەوە سەر ٸەو شێوازە کۆنەی سەردەمی شا، لە تێکڕای لاپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەت کۆمپانیای ئێکس.
