Apora Logo

ئاسایشی شێخ مەقسوود: هێرشەکان بەردەوامن و تورکیا پاڵپشتی هێرشبەران دەکات

ئاسایشی شێخ مەقسوود: هێرشەکان بەردەوامن و تورکیا پاڵپشتی هێرشبەران دەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

10/1/2026

کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەیان سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە مەیدانییەکان بڵاوکردەوە. ئاسایش تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.


​لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاسایشی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە کە ئیدیعای ڕاگرتنی هێرشەکان دوورن لە ڕاستی و شەڕ و پێکدادانی زۆر سەخت و جددی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.


​لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە هیچ هێزێکی سەربازی لەناو نەخۆشخانەکاندا نییە؛ ئەوەی لەوێیە تەنها بریندارەکان و ژنان و منداڵانن کە پێویستیان بە پاراستن و چارەسەرە.


​ئاشکراشی دەکات، هێرشەکان بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێن.


​هێزەکانی ئاسایش دووپاتیشیانکردەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێن و بەختکردنی گیانیان بەردەوام دەبن لە پاراستنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و دانیشتووانەکەی.


​​لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە دەستبەجێ بێنە دەنگ و ڕێگری بکەن لەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدرێن.

;