چەند ڕۆژێکە دوو دەوڵەت شەڕی داگیرکردنی دوو گەڕەک دەکەن، ئەو شەڕەی کە دەمێکە دەوڵەتی تورکیا پلانی بۆ دادەنێت، ئەوان لە زاری وەزیرەکانی بەرگری و دەرەوە دەمێکە دەڵێن:
" ئەگەر سوریا شەڕ لە دژی هێزەکانی هەسەدە ڕابگەیەنێت، ئێمە پشتیوانی لێدەکەین"
سەرەتا سوپای سوریا کە لە دەیان گرووپی توندڕەو پێکهاتووە، لە هەڵگیرساندنی شەڕ دژی هەسەد دوو دڵ بوون، چونکە ئەوان ئەزموونی دە ساڵی شەڕیان هەبوو لەگەڵ شەڕڤانانی کورد، بەلام فشارەکانی تورکیا هێندە زۆر بوون ئەحمەد شەرع نەیتوانی لەوە زیاتر رێگری لە گرووپەکانی (هەمزات و عەمشات و نوردین زەنگی، سوڵتان موراد) بگرێت، لە گەڕەکە کوردییەکانی (ئەشرەفیە و شیخ مەقسوود) پەلاماری ئەو دوو گەڕەکە کوردییە نەدەن.
پێنج ڕۆژە بە هەزاران چەکداری توندڕەو بە هاوکاری لۆجستی و هەواڵگری دوو دەوڵەتی وەک تورکیا و سوریا شەڕی دوو گەڕەک دەکەن، شەڕێک لە نابەرابەری هێز، بە پشتیوانی میدیای زۆری عەرەبی، کە لایەنی بەرانبەر هێزی لە ئیرادە و خۆڕاگری وەردەگرت.
وا جارێکی دیکەش کورد بۆی دەرکەوت کە جگە لە هێز و ئیرادەی خۆی نابێت پشت بەکەس ببەستێ.
هەر بژیت خۆراگری دوو گەڕەک لە بەرامبەر داگیرکاری دوو دەوڵەت.
