Apora Logo

وەزارەتی کارەبا ئاسایبوونەوەی تەواوەتی دۆخی کارەبای ڕاگەیاند

وەزارەتی کارەبا ئاسایبوونەوەی تەواوەتی دۆخی کارەبای ڕاگەیاند

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

10/1/2026

وەزارەتی كارەبا ئاساییبوونەوی تەواوەتی دۆخی كارەبای راگەیاند، ئەوەش دوای پچڕانی شەوی رابردوو دێت بۆ چەند سەعاتێك.


ئەمڕۆ شەموو 10ـی كانوونی دووەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی گرتەوە، بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرزی كارەبا لە نێوان وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە.


ئەو وەزارەتە دەڵێت، هاووڵاتییانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە دۆخەكە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی كارەبا، بارودۆخەكەیان كۆنترۆڵ كرد.


ئاماژە بەوەش كراوە، دوای چەند سەعاتێك بەشێكی زۆری كارەبای پارێزگاكان گەڕایەوە، ئێستەش دۆخەكە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.


لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، وەزارەتی كارەبا سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بەرانبەر ئارامییان و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، لەگەڵ ڕوودانی هەر گرفت و كێشەیەك لە تۆڕەكانی كارەبا، تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

;