Apora Logo

تورکیا تەواوی گەشتە ٸاسمانیەکانی بۆ ٸێران ڕاگرت

تورکیا تەواوی گەشتە ٸاسمانیەکانی بۆ ٸێران  ڕاگرت

ٸاپۆڕا نیووز -هەواڵ

9/1/2026

هێڵی ئاسمانیی تورکیا بڕیاری دا گەشتەکانی بۆ سێ شاری گەورەی ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەو ئاڵۆزی و پێشهاتانە گەڕاندووەتەوە کە لەو وڵاتەدا ڕوو دەدەن.


ئەمڕۆ هەینی نۆی کانوونی دووەمی 2026، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند: "بەهۆی پێشهاتە هەرێمییەکان لە ئێران، بڕیارمان داوە ژمارەیەک لە گەشتەکانمان هەڵبوەشێنینەوە".


بەپێی بەیاننامەکە، 17 گەشتی دیاریکراو بۆ هەردوو ڕۆژی هەینی نۆی کانوونی دووەم و شەموو 10ی کانوونی دووەم بۆ شارەکانی تاران، تەورێز و مەشهەد هەڵوەشێنراونەتەوە.


ئەم بڕیارەی تورکیا لە کاتێکدایە کە خۆپێشاندان و گرژی لە شارەکانی ئێران پەرەی سەندووە و دۆخی تەناهیی ئەو وڵاتە ناسەقامگیرە.

;