Apora Logo

بڕیاریاندا لەگەڕەکانیان بمێنەوەو بەرگری لێ بکەن

بڕیاریاندا لەگەڕەکانیان بمێنەوەو بەرگری لێ بکەن

ٸاپۆڕا نیوز-هەواڵ

9/1/2026

بڕیاریاندا لەگەڕەکانیان بمێنەوە و بەرگری لێ بکەن


ئەنجومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: بڕیارمانداوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لێبکەین، و تەسلیم نابین


بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە تێیدا هاتووە، ئەنجومەن داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەگەڵمان بوەستن و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانمان، هەروەها لە ٦ی بانەمەڕەوە گەڕەکەکانمان بە چەکی قورس بۆردومان کراون.


ئەنجومەنەکە دەڵێت، ئەم بۆردومانە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کردۆتە ئامانج بۆیە گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا خۆڕاگرییەکی گەورە نیشان دەدەن.


ئەنجومەنەکە باسی لەوەکردووە، ئامانجی ئەم هێرشانە کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان و دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی زۆرەملێیە، ئەم هێرشانە بە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی ڕێککەوتنی یەکی نیسانە.


ئەنجومەن ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، حکومەتی کاتی بە پشتیوانی دەوڵەتێک هێرشەکانی ئەنجام دەدات بە توندی ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتی ئەو زلهێزانە دەکەین کە لە ڕێککەوتنەکانی ١٠ی ئازار و ١ی نیساندا ئامادەبوون، هەروەها هێرشەکان و هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان بەردەوامە.


لە کۆتایی راگەسەندراوەکە هاتووە، ئێمە بڕیارمانداوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لێبکەین، و تەسلیم نابین، ئەو کۆمەڵکوژییانەی لەدژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجام دەدرێن لە گەڕەکەکانمان دووبارە دەبێتەوە و لەناو ژن و منداڵدا شەهید و بریندار هەیە، نەخۆشخانەی گەڕەکیش کراوەتە ئامانج. ئەمە تاوانی جەنگە، بۆیە ئەو فشارانە قبوڵ ناکەین کە بەسەرماندا سەپێنراوە و نە بانگەوازەکانی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین و متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە کە ئاسایشی خۆمان بە ئێمە بسپێرێت، بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگرییان لێ بکەین.

;