بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی لە هەولێر سەردانی یەکێتی بکات و لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و عیراق کۆببنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بـە ئـاپۆڕا نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت.
لەلای خۆشیەوە ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی یەكێتی و پارتی لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆ دەگەن كە بریتین لە خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە جگە لە رێككەوتن هیچ بژاردەیەكی تریان لەبەردەمدا نییە.
