هیچ مووچەیەکی ساڵی2025 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت
ٸەمڕۆ چوارشەمە شێروان دووبەردانی، ٸەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: هیچ مووچەیەکی ساڵی 2025ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت و هەر دوو مووچە نەهاتوەکە دابەش دەکرێن.
هەروەها ٸاماژەی بەوەشکرد، هەردوو مووچەی مانگی 11و12 مافێکی دەستووری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەو ٸەوان وەک ٸەندام پەرلەمانی عێراق، پێداگیر دەبن بۆ ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە.
ٸەو ٸەندامەی پەرلەمان جەخت لەوە دەکاتەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەردوو لیستی مووچەی مانگەکانی 11و12ی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە، ٸەوەی پێوویست حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی و نەوتی ڕادەست کردووە.
ٸەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەمە 28ی 12ی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەموویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک پێشتر مووچەی .مانگی کانوونی یەکەمی مووچەخۆرانی عێراقی دابەشکرد
