هەڵکوتانە سەر گەڕەکە کوردیەکانی شاری حەلەب ئیدانە دەکەین
چەند ڕۆژێکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا پەلاماری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب دەدڕێت، لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا چەندین هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوونە، بە دەیان خێزانیش ناچاربوونە ماڵەکانیان لە ترسی بۆردومان جێبهێڵن.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی کە دەکرێتە سەر خەڵکی سڤیلی ئەو گەڕەکانە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ناویدا وڵاتانی ئەمەریکا و فەرەنسا دەکەین هەرچی زووە سنورێک بۆ ئەو کردەوە دووژمنکاریە دابنێن و حکومەتی ئەحمەد شەرع ناچار بکەن کە پابەندی رێکەوتنی ئاگربەست بێت کە لە ژێر چەتری هاوپەیمانان واژۆکراوە.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ خوڕاگری گەلەکەمان دەنێرین
گیانی شەهیدان شاد و ئومێدی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧/١/٢٠٢٦
