Apora Logo

لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

7/1/2026

سوپای سوریا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب شێخ مقسود و ئەشرەفییە ڕاگەیاند، کە لە کاتژمێر3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆ دەستپێدەکات.


لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپادا هاتووە کە "گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب ناوچەیەکی سەربازی داخراون"، هاوکات "دوو ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت" بۆ ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانە کراوەتەوە کە ئارەزووی ڕۆیشتنیان هەیە.


بەپێی میدیا فەرمییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پێکدادانی پچڕپچڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد، قوتابخانە و دامەزراوە گشتییەکان لە شاری حەلەب لە باکووری سوریا داخران.


ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان بە ناوچەیەکی سەربازی داخراو ناساندووە و داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد لە پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراوە، دوور بکەونەوە.


فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سوپا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم پێگەسەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئامانجێکی سەربازیی شەرعین بۆ سوپای عەرەبی سوریا.


پێشتر سەرچاوەیەک لە پەیەدە بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند، کە هۆکاری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شاری حەلەب لەم کاتەدا، بۆ پەردەپۆشکردنی دیدار و دانوستانەکانی نێوان ئەحمەد شەرع و ئیسرائیل دێت. 

;