Apora Logo

یەکەم لێدوانی بانکی ناوەندی عێراق دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

یەکەم لێدوانی بانکی ناوەندی عێراق  دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

7/1/2026

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی زۆری خواستەوەیە لە بازاڕی نافەرمی لە دەرەوەی سیستەمی بانکی ڕێگەپێدراو بۆ ئەنجامدانی حەواڵەی دەرەکی لە ڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە".


ڕونیشیکردۆتەوە، "نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دۆلار هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هەر دۆلارێک بە جێگیری ماوەتەوە بە 1320 دینار".


بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکارهێنانی باجی گومرگی پێش گواستنەوە فشارێکی بەرچاوی خستۆتە سەر ئەو کەسانەی کە بەدوای دۆلاری کاشدا دەگەڕێن، هەروەها یەکێک بووە لەو هۆکارە دیارانەی کە بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕە ناوخۆییەکان".


بانکی ناوەندی هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی دۆلار لە بازاڕی رەش (بازاڕی هاوتەریب) بۆ جێبەجێکردنی “باجی گومرکی پێشوەختە” دەگەڕێنێتەوە، کە وایکردووە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوەی سیستمی بانکی زیاد بکات.


لە کۆتاییدا بانکی ناوەندی جەختیکردووەتەوە لەوەی بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێگیرکردنی نرخ و پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی.

;