دوای تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی پێوانەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ و زیو دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئایندەی زێڕی ئەمریکی بە ڕێژەی 0.4% دابەزیوە و گەیشتووەتە 4477.30 دۆلار.
لە ئێستادا وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا لەمساڵدا لانیکەم دوو جار ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە.
سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکە، نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 1.2% دابەزی و گەیشتە 80.34 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی لە 29ی کانوونی یەکەمدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد کە 83.62 دۆلار بوو.
پلاتینیۆم لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 2.9% دابەزی و گەیشتە 2373.0 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 2478.50 دۆلار. پێشتر لە دانیشتنەکەدا زیاتر لە 5% بەرزبووبووەوە و گەیشتبووە بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا.
نرخی پالادیۆم بەڕێژەی 2.5% دابەزی و گەیشتە هەزار و 777 دۆلار و 22 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک.
