بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی کێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە،6ی کانوونی دووەمی 2026، کامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی لەبارەی هۆكاری نەناردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشەخۆراکێک لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، لەوچوارچێوەیەشدا نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی عێراق کراوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
دەشڵێت، چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت و بەغداد دەست بە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی لەساڵی 2003 ـەوە تا ساڵی 2022 بۆ بەغداد نەناردووە، کە بڕەکەی زیاتر لە117 ملیار دینارە، بەغداد بەشەخۆراکی هەرێمی ڕاگرتووە.
