Apora Logo

دوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد ئێستا تورکیا بە ناچاری دەستی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بردوە

دوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد ئێستا تورکیا بە ناچاری دەستی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بردوە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

6/1/2026

دوران کاڵکان دەڵێت دوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد ئێستا تورکیا بە ناچاری دەستی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بردوە و هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و گۆڕانکارییە هەژموونییەکانیش بە ترسی تورکیا لە ناوچەکە ناودەبات.

دوران کاڵکان ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەرکردە لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە قسەی نوێی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی کرد و وتی، لەدوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد، لە 2025ەوە دۆخێکی نوی هاتوەتە کایەوە کە هەموو شتەکانی گۆڕیوە و جیاوازە لەو هەنگاوانەی پێشتر بۆ ئاشتیی نراون، ئەمجارە هیج گەڕانەوەیەک نییە چونکە تورکیا هەست بە مەترسییەکان دەکات و ناچارە بە ئاشتیی.

دوران کاڵکان وتیشی، گۆڕانکارییەکانی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە تەنها لە سنوری کەرتەکەدا نەمایەوە، بەڵکو تەواوی ناوچەکەی گرتەوە و گەیشتە نزکترین سنور لە تورکیا کە ئێرانە و ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئەوەش تورکیای ناچارکرد دەست بۆ چارەسەریی پرسی کورد بەرێت.

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە وتیشی، پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و باڵادەستییان لە دەریای ناوەڕاست شتێکی هەروا سادە نییە و تورکیا کە کە پێشتر وەبەرهێنانی لە ناوچەکە دەکرد و بەدوای نەوتدا دەگەڕا، ئێستا خەریکە ئیتر دەستی بە دەریای ناوەڕاست ناگات، ئەوەتا فڕۆکە لە ئاسمانی تورکیا و وڵاتانی نزیکی دەخرێنە خوارەوە، ئێرانیش لەو دیو سنورەکانی تورکیاوە لەژێر فشار و گوشاری بەردەوامدایە، با پشتی ڕووداوەکانیش باسنەکرێن و ئاشکرانەکرێن، بەڵام ڕاستییەک هەیە کە دەبێت تورکیا مەترسییەکان بە هەند وەربگرێت و هەمووانیش بزانن مەترسییەکانی سەر کورد و تورک بەردەوامە و ئاشتییش لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە



;