پزیشکی دادی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2025دا یەک لەسەر چواری حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بووە و هۆکارەکەشی بۆ خێرایی شۆفێران دەگەڕێتەوە.
بەختیار رەشید قادر، پزیشکی دادوەری لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ساڵی 2025دا 835 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 226 حاڵەتیان بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بووە، کە دەکاتە رێژەی یەک لەسەر چواری کۆی گشتیی گیانلەدەستدانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین قوربانیی روداوەکان لە مانگی 11دا تۆمارکراوە کە 29 حاڵەت بووە.
سەبارەت بە وردەکاریی قوربانییەکان، ئەو پزیشکە روونیکردەوە، 183 کەسیان لە رەگەزی نێر و 43یان لە رەگەزی مێ بوون. هاوکات 161 حاڵەت بەهۆی ئۆتۆمبێل، 34 حاڵەت بەهۆی ماتۆڕسکیل و 31 حاڵەتیش پیادە بوون.
بەختیار رەشید هۆکاری سەرەکیی روداوەکانی بۆ خێرایی لێخوڕین گەڕاندەوە و وتی: "زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زەبری توند بەر سەریان کەوتووە، هۆکارەکەشی بۆ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی دەگەڕێتەوە
