Apora Logo

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە ژاپۆنی هەژاند

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

6/1/2026

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەک لە کاتژمێر 10:18ـی بەیانی لە پارێزگای ''شیمانێ'' ڕوویداوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەم، ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند. بوومەلەرزەکە هیچ مەترسییەکی بۆ دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی بەدواوە نەبووە و تا ئێستاش چەندین پاشلەرزە لە ناوچەکە تۆمارکراون.

لە ڕآگەیەندراوەکەدا هاتووە: بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 10:18ـی بەیانی بە کاتی ناوخۆ لە پارێزگای ''شیمانێ'' ڕوویداوە. لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS) لە نوێترین هەڵسەنگاندنیدا ڕایگەیاند کە گوڕی بومەلەرزەکە5.7 پلە بووە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بە 2.6 پلە خەمڵاندبووی.

سەنای تاکایچی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ڕایگەیاند: حکومەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری وردە لەسەر قەبارەی زیانەکان. ناوبراو داوای لە دانیشتووانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کرد کە وشیار بن، چونکە ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بوومەلەرزەی هاوشێوە ڕوو بدەنەوە.



;