Apora Logo

پەرلەمانی عێراق داهاتى نانەوتى تاوتوێ دەکات

پەرلەمانی عێراق داهاتى نانەوتى تاوتوێ دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

6/1/2026

وابڕیارە پەرلەمانی عێراق هەفتەى داهاتوو لەسەر پرسێکی گرنگ کۆبێتەوە، ئەویش تاوتوێ کردنى داهاتى نانەوتییە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى ڕۆژی شەممەى داهاتووى بڵاو کردەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، بڕیارە ڕۆژى شەمەى داهاتوو پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر داهاتى نانەوتی بکات.

ئەمەش خراوەتەڕوو، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێرا ١١ـى پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.

جێگەى ئاماژەیە، عێراق بەشێوەیەکى سەرەکى پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنى مووچە و پێداویستییەکانى، بەڵام لەم دواییانەدا حکومەت چەند ڕێکارێکى گرتەبەر بۆ زیادکردنى داهاتى نانەوتى، هەندێک لەو ڕێکارانە ناڕەزایەتى لێکەوتەوە، کە زیاد کردنى باج بوو لە سەر هاوڵاییان.



;