وه‌ڵامێك بۆ چه‌واشه‌كاريه‌كه‌ى باڵى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
دوابەدوای بڵاوكردنەوەی په‌يامه‌كه‌م له ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌م (محمد عبدالله) له‌سه‌ر ساردى زستان و قه‌ره‌په‌ستى ژووڕه‌كانى زيندان له‌چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر و خستنه‌رووى مشتێك له خه‌روارى سزادان له ڕێكه‌وتى 01\01\2026.
هه‌رچه‌نده پێويستى به ده‌ستخۆشى نيه
(له په‌ڕاندنى ئه‌ركدا) به‌ڵام سوپاسى ئيداره‌ى چاكسازى ده‌كه‌ين كه ده‌ستبه‌جێ و لەڕۆژى پشودا جه‌نابى به‌رێوه‌به‌ر هات و به‌شێك له مه‌ينه‌ته‌كانمان چاره كرد وه‌كو گه‌رمكردنى باگور و گه‌رمكردنى ئاوى سارد و دابينكردنى به‌تانى سێيه‌م بۆ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر عه‌رز ده‌خه‌ون, جا به فشارى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بێت ياخود به‌زه‌يى پێهاتنه‌وه بێت ياخود پيدانى به‌شێك له ماف و جێبه‌جێكردنى ئه‌رك بێت, ئه‌وە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر موتيڤ و نيه‌تيان.
ئه‌مڕۆش 04\01\2025 دڵخۆش بوين به هاتنى شاندێك له ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌كانمان, ئێمه‌ش وێڕاى دانپێدانمان به به‌ره‌و باشبوونى به‌شێك له كێشه‌كانمان و به‌ڕاپۆرتێكى ورد كه به‌راوێژى زۆڕينه‌مان نووسرابوو, بۆ شانده‌كه‌مان خوێنده‌وه و كۆپيه‌كيشمان پێێدان.
پۆلێنى كێشه‌كانى ناو زيندان بۆ 4 به‌شمان كردبوون. (1)- كێشه‌ى فه‌لسه‌فى (2)- كێشه‌ى ياسايى (3)- كێشه‌ى ئيدارى (4)- كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى. بۆ به‌شى هه‌ره زۆڕيش چاره‌سه‌رمان خستنه ڕوو به ئاماده‌بوونى ستافى ئيدارى زيندان و چاك گوێيان لێڕاگيرا و به‌ڵێن درا كێشه‌كانمان بگه‌ينن.. به‌ڵام شۆك بوين كه دواى بيستمان شاندى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ (باڵى پارتى) چه‌واشه‌كارى كردووه ڕايانگه‌ياندووه كه‌ئه‌سله‌ن كێشه‌ى سارد و سه‌رمايان نه‌بووه و كێشه‌كانى خستووته چارچێوه‌يه‌كى كه‌سى و ئينكاريان لێكردووه.
من نازانم ئه‌ركى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئه‌مه‌يه بكه‌وێته ڕكى شه‌خسى و حزبى و چه‌واشه‌كارى ئاشكرا بكات, يان به‌شێك بێت له‌لايه‌ن سارێژى برينه‌كانمان و گه‌ياندنى په‌يام و گله‌ييه‌كانمان به‌لايه‌نى په‌يوه‌نديدار.!
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن كێشه‌مان نين, ئه‌ى خێره بۆ ڕۆژى پشوى سه‌رى ساڵ جه‌نابى مودير و ستافه‌كه‌ى دێن و به‌شه وه‌رشه‌ى سپلێت چاك ده‌كه‌نه‌وه و ئاو گه‌رم ده‌بێ و به‌تانى دێنن؟
من ده‌بوايه له‌و كاته‌وه بايكۆتى شاند ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ باڵى پارتى بكه‌م كه له ساڵى 2021 هاتنه سه‌ردانمان له ئاسايشى گشتى دڵمان بۆ به‌تاڵ كردن و باسى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكاريه‌كانى ده‌زگا ئه‌منيه‌كه‌ى پارتيمان بۆ كردن كه وا دواى زانيمان كه ڕاگه‌ياندبوو گيراوانى بادينان هيچ كێشه‌يان نيه و ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون!
ده‌بوايه له‌وكاته‌دا بمانزانيبوويا وه‌كو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى به‌ناوى سه‌ربه‌خۆ ده‌سته‌ش به‌سه‌ر لايه‌نه حيزبيه‌كان دابه‌شكراوه و كه‌رتكراوه و , كه بوونه‌ته دووباڵ, كه‌يسى من كه بۆ سێيه‌م جار سزادرام و به شاهدى نوێنه‌رى (U.N) و (CPT) و ڕێكخراوه‌كانن بەسياسى و شه‌خسى كراوه و نادادى تيا بووه. كه‌چى ده‌سته‌كه نقه‌ى لێوه‌نه‌هات و بۆ كه‌يسى لاله‌زار هاواريان لێهه‌ڵسا بۆ شكاندنى نه‌يارى خۆيان!
من قسه‌م زۆڕه, لێ جارێ ئه‌م مشته به‌سه و ڕێزمان بۆ ماندووبوون و هه‌ڵوێستى كۆنى مونا ياقو سه‌رۆكى ده‌سته و چه‌ند ئه‌ندامێكيان هه‌يه كه ده‌ڵيان لاى ئێمه بوو به‌ڵام حه‌يفم به ناوى سه‌ربه‌خۆ دێت كه ئه‌ركه گه‌وره‌كه‌ى مافى مرۆڤيان وا شێواندووه, و له‌م ڕۆژه‌وه بڕيارم دا بايكۆتى (باڵى پارتى) ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بكه‌م, چونكه به‌كه‌مى زۆڕ نالۆژيكیيه پارتى بيت و ببيته به‌رگريكارى مافه‌كانى مرۆڤ و سته‌ملێكراوه‌كان.
شێروان شێروانى 05\01\2025
