ٸەمریکا کەرتی ٸابووریی لە کوردستان فراوان دەکات
كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی ئەو كارگانەی كرد كە ئەمەریكین و لە هەولێر كار دەكەن، دووپاتی لە فراوانكردنی بەشداریی ئەمەریكا لە وەبەرهێنان لە كوردستان كردەوە.
كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر بڵاوی كردەوە، وێندی گرین كونسوڵی گشتیی كونسوڵگەی ئەمەریكا سەردانی كارگەی چپسی لەیز (Lays) و كارگەی (ڕۆیاڵ كان)ی كرد، لەگەڵ خاوەنی كارگەكان سەعد كۆڵەك كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی فراوانكردنی بەشداریی كەرتی تایبەتی ئەمەریكی لە هەرێمی كوردستان.
دووپاتی كردەوە كە ئامێر و كەلوپەلی كۆمپانیای ئەمەریكیی (ستەوڵ - Stolle) بەگەڕخەری بەرهەمهێنانی براندی ئەمەریكی كۆكا كۆلا و پێپسیكۆن، دەرخەریی باڵادەستیی ئەمەریكین لە دیزاین و پیشەسازی كە بووەتە هۆی دروستكردنی هەلی كار و بەهێزكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
ئەوە لە كاتێكدایە كە جیا لەو پەیوەندیە سیاسییە پتەوەی لە نێوان كوردستان و ئەمەریكادا هەیە، ئێستا دەیانەوێ گەشە بە كەرتی ئابووریش لە كوردستاندا بدەن.
