Apora Logo

تەرمی هاوڵاتیەک لە سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتیەک لە سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە

ٸاپۆڕا نیوز-هەواڵ

5/1/2026

تەرمی هاوڵاتیەک لە سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە


سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ لە روداوێکدا هاووڵاتییەک دەکوژێت و لەئەنجامی بەداواچوونی هێزە ئەمنییەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر، داوا لەتۆمەتبار کرا خۆی رادەستی یاسا بکات، بەڵام تۆمەتبار روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بویەوە، لەدوای بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەکە، تۆمەتبار کوژرا.

;