ئەمڕۆ جووتیارانی كورد دادگایی دەكرێن
لەسەر سكاڵای عەرەبە هاوردەكان و سوپای عێراق، ئەمڕۆ جووتیارانی كورد دەچنە بەردەم دادگا، دادگاییەكە لەسەر دوو سكاڵایە، یەكەمیان لەلایەن ئەو سەربازەوە تۆمار كراوە كە پەلاماری جووتیارە كوردەكەی داوە و دووەمیشیان لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركووكەوە تۆمار كراوە.
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی كانوونی دووەم، لەبارەی دوو دۆسیە جوتیاران دەچینە دادگای دووبز كە تایبەتن بە ڕووداوەكانی ساڵی ڕابردووی گوندی شناغە كە لەلایەن هێزێكی سوپای عێراقەوە پەلامار دراوە.
هەروەها، پێدەچێت ٸەمڕۆ دادگای دوبز لە دانیشتنەکەدا یەکێک لەو سکاڵایانە یەکلا بکاتەوە و بڕیاربدات کە لەسەر یەکێک لە جوتیارەکان تۆمارکرابوو.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 17ی شوباتی 2025، ژمارەیەكی زۆر لە جووتیارانی كورد لە شارەدێی سەرگەڕانی سەربە دووبز، بەنیاز بوون زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكێڵن، بەڵام لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگرییان لێ كرا و پەلاماری چەند جووتیارێكیان دا.
