Apora Logo

32 سەرباز کوژران لە هێرشەکەی ٸەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا

32 سەرباز کوژران لە هێرشەکەی ٸەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا

ٸاپۆڕا نیوز-هەواڵ

5/1/2026

32 کەس کوژران لەهێرشەکەی ٸەمریکا بۆسەر ڤەنزوێلا


حكوومەتی كوبا ڕایگەیاند، لە هێرشە سەربازییەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا 32 سەربازمان لە ئۆپراسیۆنەكەدا كوژراون، ئەو سەربازانەی كوژراون هەموویان ئەندامی هێزەكانی ناوخۆ و سوپای وڵاتەكەمان بوون.


 حکومەتی کوبا بە ڕاگەیەندراوێک ، کوژرانی 32 سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند لە هێرشەکەی ٸەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا.


ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی كوژرانی ئەو 32 سەربازەوە لە تەواوی وڵاتەكەمان دوو ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕادەگەیەنین.



جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی سێـی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئەمەریكا هێرشی كردە سەر ڤەنزوێلا و پاشان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند، نیكۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەكەی گرتووە و براونەتە دەرەوەی ڤەنزوێلا.



هاوكات بەرپرسێك بە رۆژنامەیەكی ئەمەریكی گوتووە، لانیكەم 40 كەس لە هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا كوژراون.

;