Apora Logo

ئەمڕۆ نیکۆلاس مادۆرۆ بە فەرمی لە دادگای نیویۆرک ئامادە دەبێت

ئەمڕۆ نیکۆلاس مادۆرۆ بە فەرمی لە  دادگای نیویۆرک ئامادە دەبێت

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

5/1/2026

ئەمڕۆ دووشەممە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا، لەبەردەم دادگای فیدراڵی لە شاری نیویۆرک ئامادە دەبێت، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەناکاوی ئەمریکادا.


واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە کە "مادورۆ لە ​​2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی نیویۆرک) ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "دانیشتنەکە لە دادگای تاوانەکانی مانهاتن بەڕێوەدەچێت".


ڕاپۆرتە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، کە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی لەبەردەم دادگای فیدراڵی لە شاری نیویۆرک ئامادە دەبێت، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەناکاوی ئەمریکادا.


مادۆرۆ دوای ئەوەی گەیشتە نیویۆرک گواسترایەوە بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە شاری برۆکلن، ڕووبەڕووی ژمارەیەک تۆمەتی قورس دەبێتەوە کە بریتین لە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان، هاوردەکردنی کۆکاین و هەڵگرتنی چەکی قورس و ئامێری تێکدەر.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی بگرن، ئەوەش دوای "هێرشێکی بەرفراوان" بۆ سەر نەتەوەی ئەمریکای باشوور.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بەنیازە قۆناغی گواستنەوە لە ڤەنزوێلا "بەڕێوەببات" لەکاتێکدا مادۆرۆ لە زیندانێکی نیویۆرک دانیشتووە و چاوەڕێی دادگاییکردن دەکات بە تۆمەتی"تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان".

;