Apora Logo

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی تووند ئاڕاستەی "ڤەنزوێلا، کوبا، کۆلۆمبیا، ئێران" دەکات

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی تووند ئاڕاستەی "ڤەنزوێلا، کوبا، کۆلۆمبیا، ئێران" دەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

5/1/2026

ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووندی ئاڕاستەی کۆڵۆمبیا، ڤەنزوێلا، کوبا و ئێران کرد و باسی لە ئەگەری دەستێوەردانەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو کرد لە چوارچێوەیەکدا کە بە تۆنێکی ڕوونی هەڕەشە ئامێز.


لە لێدوانێکدا کە لە فڕۆکەی هێزی ئاسمانی یەکدا پێشکەشی کرد کاتێک لە فلۆریدا گەڕایەوە بۆ واشنتۆن، ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی ئەوەی ڤەنزوێلا لە کۆلۆمبیا کرد کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ.


ترەمپ سەبارەت بە ڤەنزوێلا، جەختی لەوەکردەوە کە وڵاتەکەی سەرپەرشتی "ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبردنی" دەوڵەتەکە دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکان "لە کاتی خۆیدا" ئەنجامدەدرێن و گوتیشی کە "ئەمریکا بە شێوەیەکی کاریگەر ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات".


هەروەها ترەمپ هەڕەشەی لە دیلسی ڕۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا کرد و ڕایگەیاند "باجێکی قورس دەدات، ڕەنگە لە چارەنووسی مادۆرۆش خراپتر بێت ئەگەر کارێکی دروست نەکات.


سەبارەت بە کوبا، ترەمپ دۆخی کوبای بە "لە لێواری داڕمان" وەسف کرد و ڕوونیکردەوە کە ئابووری کوبا کە زۆر پشتی بە پشتیوانی نەوتی ڤەنزوێلا بەستبوو، ئێستا "بێ هیچ داهاتێک ماوەتەوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، نازانم تا کەی دەتوانێت بەردەوام بێت، هەروەها پێیوابوو زۆرێک لە کوبا-ئەمریکییەکان زۆر دڵخۆش دەبن ئەگەر کوبا بکەوێت.


سەبارەت بە مەکسیک، ترەمپ ڕەخنەی لە دەسەڵاتی "کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان" گرت و نیازی خۆی دەربڕی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن لە دژی ئەوان، ڕوونیکردەوە کە بەردەوام پێشنیاری بۆ کلۆدیا شەینبام، سەرۆکی مەکسیک دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا بنێردرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لە ڕووبەڕووبوونەوەیان.


لە کۆتاییدا ترەمپ قسەی بۆ ئێران کرد و هۆشداریشیدا لەوەی واشنتۆن بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەوێ دەکات و وتی: ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژن وەک ئەوەی لە ڕابردوودا کردوویانە، گورزێکی زۆر بەهێزیان لێدەدرێت.


بەپێی ئامارێک کە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە فەرمییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، لانیکەم 12 کەس کوژراون کە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن.

;